وه‌زیری به‌رگریی توركیا و فه‌رمانده‌ باڵاكانی تورکیا سەردانی سه‌رسنوور دەکەن

بەشی تورکیا- وه‌زیری به‌رگری توركیا، خولوسی ئاكار له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک له‌ فه‌رمانده‌ باڵاكانی سوپای توركیا له‌ خاڵی سفر له‌ سه‌ر سنووری توركیا و عێراق له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی وڵاتەکەیان کۆبوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شه‌وی رابردوو ئاكار له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا، یه‌شار گوله‌ر، فه‌رمانده‌ی هێزه‌ وشكانییه‌كان، ئومیت دوندار، فه‌رمانده‌ی هێزه‌ ده‌ریاییه‌كان، عه‌دندان ئۆزباڵ و فه‌رمانده‌ی هێزه‌ ئاسمانییه‌كان، حه‌سه‌ن كوچوكاكیوز چوونه‌ یوكسه‌كئۆڤا.

لە دیدارەکەدا خولوسی ئاكار ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ قسه‌ی بێمانا له‌ سه‌ر جه‌نه‌ڕاڵه‌كان بكات له‌ كاتێكدا شه‌و رۆژیان خستۆته‌ سه‌ر یه‌ک و به‌ چاوپۆشین له‌ سه‌ختییه‌كانی شوێنه‌كان چاودێری چالاكییه‌كان ده‌كه‌ن و پلانیان بۆ داده‌نێن و فه‌رمانده‌ییان ده‌كه‌ن و گوتی: "ئه‌وانه‌ ده‌رس داده‌درێن و فێر ده‌كرێن و ده‌درێنه‌ دادگا".

ئاكار به‌ سه‌رنج خستنه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی چنگ له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌رده‌وامه‌ گوتی: "له‌م هه‌فته‌یه‌ی دواییدا ٢٥ تیرۆریست له‌ باكووری عێراق و ١١ تیرۆریست له‌ ناو وڵات له‌ چالاكی خراون. به‌مجۆره‌ له‌ ٢٧ی ئایاره‌وه‌ تاكو ئێستا ٦٤ تیرۆریست کوژران".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 54123

Your Comment

You are replying to: .
captcha