کوردپرێس: به گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی نووسینگه‌ی رفێندراوانی ئێزدی، له سه‌ره‌تای داگیركردنی شنگاله‌وه، له 3ی ئابی ساڵی 2014، 6 هه‌زار و 417 رفێندراون، كه له‌و ژماره‌یه، 3 هه‌زار و 548ـیان له ره‌گه‌زی مێ، و 2 هه‌زار و 869ـیان له ره‌گه‌زی نێرن.
وه‌ک له به‌یاننامه‌كه‌ی نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزیدیدا ئاماژه‌ی پێدراوه، تا ئێستا 3 هه‌زار و 476 كه‌س رزگاركراون، كه 1184ـیان ئافرتن، ئه‌وانی دیكه‌ش پیاو و منداڵن.
هه‌ر به گوێره‌ی ئاماره نوێیه‌كه، تا ئێستا 2 هه‌زار و 941 كه‌س، چاره‌نووسیان نا دیاره و نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.
پێش هێرشه‌كانی داعش، ژماره‌ی ئێزدیییه‌كان له عێراق، 550 هه‌زار كه‌س بوو و دوای شه‌ڕه‌كه‌ش، 360 هه‌زاریان ئاواره‌بوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment