هه‌نگاریا به‌ بڕی یه‌ک ملیار دۆلار شارێكی ژینگه‌دۆست بنیاد ده‌نێـت

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- وڵاتی هه‌نگاریا له‌ پلانیدا هه‌یه‌ له‌ بنچینه‌وه‌ شارێک بنیاد بنێت كه‌ به‌ وزه‌ی سه‌وز كار بكات و به‌ هیچ شێوه‌یێک كاربۆنی تێدا نه‌بێت و شاره‌كه‌ هه‌لی كاركردن و شوێنی نیشته‌جێبوون بۆ سه‌دان كه‌س فه‌راهم ده‌كات.

کوردپرێس:

كۆمپانیای فاكتی ئه‌ڵمانیا بڕی 1.1 ملیار دۆلاری بۆ پڕۆژه‌یێک ته‌رخان كردووه‌ كه‌ پانتاییه‌كه‌ی 3.5 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه‌ و پڕۆژه‌كه‌ له‌ توانایدا هه‌یه‌ پێنج هه‌زار هه‌لی كاری هه‌میشه‌یی دروست بكات.

پڕۆژه‌كه‌ دروست كردن و بنیادنانی شارێكه‌ له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یێک مادده‌ی كاربۆنی تێدا نییه‌ و كاره‌كانی ئه‌و شاره‌ له‌ ڕێگه‌ی وزه‌ی خۆر و غازی سروشتی ئه‌نجام ده‌درێن و ئامانج له‌و هه‌نگاوه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زه‌مینه‌یێک بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ ساز بكات تا له ‌بری به‌كارهێنانی خه‌ڵووز و كاربۆن، وزه‌ی پاک و ته‌ندروست به ‌كار بهێنن.

له‌ پلانه‌كه‌دا سیسته‌مێكی به‌كارهێنانی ئاو په‌یڕه‌وی لێده‌كرێت كه‌ ڕێگه‌ نادات به‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی ژێر زه‌وی ناوچه‌كه‌ و به‌كارهێنانی ئاو به‌پێی سیسته‌می پاراستنی هاوسه‌نگی ڕێژه‌كه‌ی جێبه‌جێ ده‌كرێت.

پێگه‌ی بڵومبێرگ وێنه‌ی پلانی شاره‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكووری ڕۆژئاوای هه‌نگاریا و به‌پێی نه‌خشه‌ و پلانه‌كانی پڕۆژه‌كه‌ پێگه‌ی ئه‌و شاره‌ پانتایییێكی فراوانی تێدایه‌ كه‌ توانای زیادكردنی به‌رهه‌مه‌كانی سه‌وزه‌ و میوه‌ی ئه‌ورووپی هه‌یه‌.

له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا پلانی شاره‌كه‌ هه‌زار باڵه‌خانه‌ و باخچه‌ی منداڵان و ناوه‌نده‌كانی تایبه‌ت به‌ په‌روه‌رده‌ و فێركردن له‌خۆ ده‌گرێت، له‌گه‌ڵ هۆتێل و هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54111

Your Comment

You are replying to: .
captcha