نوێنەری حكوومەتی هەرێم لەتاران: بۆ ئێمە ئەمریکا چەند گرنگه‌ ئێران گرنگترە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نازم دەباغ، نوێنەری حكوومەتی هەرێم لەتاران لەبارەی هەڵوێستی سەرۆک كۆماری عێراق لە كۆبوونەوەی مەككە رایدەگەیێنێت ئه‌مه‌ جورئه‌ت و ئازایه‌تیه‌ كه‌ یه‌كێک له‌ عێراق په‌یدا ببێت له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی وڵات و میلله‌ته‌كه‌ی خۆیدا بڕیاری لێ بدات.

کوردپرێس: نازم دەباغ، نوێنەری حكوومەتی هەرێم لەتاران، بە دەنگی ئەمریكای راگەیاند هەڵوێستەكەی بەرهەم ساڵح تەنها هی خۆی نیە ‌و هەڵوێستەكە هی هەموو بەرپرسانی عێراقە وەک ئەنجومەنی وەزیران ‌و پەرلەمانی عێراق و بۆ ئێمە ئەمریکا چەند گرنگه‌ ئێران گرنگترە.

ناوبراو وتیشی: "هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی ئێرانیش به‌شێوه‌یێكی گشتی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆک كۆماری عێراق به‌و جۆره‌ بوو كه‌ هه‌ڵوێسته‌كه‌ به‌شێوه‌یێكی زۆر ئیجابی و‌ زۆر مه‌ردانه‌ هه‌ڵیانسه‌نگاندووه.

نوێنەری حكوومەتی هەرێم لەتاران هەروەها دەڵێت: دەبێت هەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی سیاسەتی حكوومەتی عێراق یارییەكانی خۆی بكات و هەڵوێستی خۆی بنوێنێ سەبارەت بەكێشەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا، چوونكە بۆ ئێمە ئەمریكا چەند گرنگە ئێران گرنگترە.

نازم دەباغ زیاتر وتی: "ئەزموونەكانی ڕابردوو دەریخستووە ئەمریكا یا هەر وڵاتێكی ئەورووپی هاتبێتنە ناوچەكەمان دوای دابین كردنی بەرژەوەندییەكانی خۆی ڕۆیشتووە، ئەوەتا سەرۆكی ئەمریكا كەدەڵێ من ئەوەندەم كڕی و ئەوەندەم فرۆشت واتە نابێت ئێمە ببینە هۆكارێک بۆ كارێكی بازرگانی".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 54107

Your Comment

You are replying to: .
captcha