کوردپرێس: نازم دەباغ، نوێنەری حكوومەتی هەرێم لەتاران، بە دەنگی ئەمریكای راگەیاند هەڵوێستەكەی بەرهەم ساڵح تەنها هی خۆی نیە و هەڵوێستەكە هی هەموو بەرپرسانی عێراقە وەک ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی عێراق و بۆ ئێمە ئەمریکا چەند گرنگه ئێران گرنگترە.
ناوبراو وتیشی: "هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی ئێرانیش به‌شێوه‌یێكی گشتی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆک كۆماری عێراق به‌و جۆره بوو كه هه‌ڵوێسته‌كه به‌شێوه‌یێكی زۆر ئیجابی و زۆر مه‌ردانه هه‌ڵیانسه‌نگاندووه.
نوێنەری حكوومەتی هەرێم لەتاران هەروەها دەڵێت: دەبێت هەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی سیاسەتی حكوومەتی عێراق یارییەكانی خۆی بكات و هەڵوێستی خۆی بنوێنێ سەبارەت بەكێشەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا، چوونكە بۆ ئێمە ئەمریكا چەند گرنگە ئێران گرنگترە.
نازم دەباغ زیاتر وتی: "ئەزموونەكانی ڕابردوو دەریخستووە ئەمریكا یا هەر وڵاتێكی ئەورووپی هاتبێتنە ناوچەكەمان دوای دابین كردنی بەرژەوەندییەكانی خۆی ڕۆیشتووە، ئەوەتا سەرۆكی ئەمریكا كەدەڵێ من ئەوەندەم كڕی و ئەوەندەم فرۆشت واتە نابێت ئێمە ببینە هۆكارێک بۆ كارێكی بازرگانی".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment