به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا که له ئێواره‌خوانی به‌ربانگی شاری قوونیهدا به‌شداری کردبوو له لێدوانێکدا که داخوازی بۆ دامه‌زراندنی حیزبێکی نوێ له‌و وڵاته‌ی پێوه دیار بوو ڕایگه‌یاند: تورکیا پێویستی به عه‌قڵییه‌تێکی نوێ هه‌یه. له وتهدانهکهم له ئه‌نقه‌ره ته‌ئکیدم کردبوو که وڵاته‌که‌مان پێویستی به دوورنواڕێکی نوێ هه‌یه. به‌ڵێ دووپاتی ده‌که‌مه‌وه که تورکیا پێویستی به دوورنواڕێکی تازه هه‌یه. له قوونیهوه شتێکی دیکه به لێدوانه‌کانم زیاد ده‌که‌م. ئێمه پێویستمان به دروشم و لێدوانێکی دوور و درێژ نییه به‌ڵکوو پێویستمان به دۆخێکی نوێ هه‌یه. تا ئه‌و کاته‌ی دۆخێکی نوێ له‌م وڵاته نهیێتهدی ناتوانین ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌ی که بۆ ئێمه گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو بیگوازینه‌وه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ڕاشیگه‌یاند: بۆ ئه‌وه‌ی بایه‌خه بنهماییهکانمان له‌ده‌ست نه‌ده‌ین و ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌ی که به گیانفیداییێکی زۆره‌وه ڕاده‌ستی ئێمه کراوه به شێوه‌یێکی به‌هێز و به‌بێ هیچ که‌موکۆڕی ڕاده‌ستی نه‌وه‌ی داهاتووی بکه‌ین هه‌موو مرۆڤه‌کان بانگهێشتی ڕاسپاردهییێکی هاوبه‌ش و دۆخێکی نوێ ده‌که‌م.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment