کوردپرێس:
ئێواره‌ی یه‌کشه‌ممه 2ی حوزه‌یرانی 2019 به‌رھه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق له کۆشکی سه‌لام له به‌غدا له میانی پێشوازی کردنی له باڵیۆزانی وڵاتانی به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا دیدی عێراقی بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کانی ناوچه‌که و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌ی یه‌کجاره‌کی دووپات کرده‌وه که بریتییه له پێویستی ڕه‌چاوکردنی دیالۆگی جیدی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه کرد که عێراق نابێته لایه‌نگیری ھیچ لایێک و ھه‌وڵه‌کانیش له ڕێگای که‌ناڵه دیپلۆماسیه‌کانه‌وه چڕ ده‌کاته‌وه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری سیاسی و چه‌سپاندنی ئاشتی له ناوچه‌که‌دا
ھه‌ر له‌دیداره‌که‌دا به‌رهه‌م ساڵح ھه‌ڵوێستی عێراقی ڕوون کرده‌وه سه‌باره‌ت به قه‌یرانه‌کانی ناوچه‌که که له پابه‌ندبوون به سیاسه‌تێکی نیشتمانیانه و به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای وڵاته‌که‌مانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، ھاوکات جه‌ختیشی له پێویستی به‌دوورگرتنی عێراق له ھه‌ر قه‌یران و ململانێیه‌ک کرده‌وه به جۆرێک ئاشته‌واییی نیشتمانی و سه‌قامگیری بۆ گه‌لانی عێراق و ناوچه‌که ده‌سته‌به‌ر بکات.
به‌رھه‌م ساڵح ئاماژه‌ی به گرنگیی به‌ھێزکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق و وڵاتانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کرد و خواستی عێراقیشی بۆ ھه‌ماھه‌نگی و ھاریکاری له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانه‌دا ده‌ربڕی، ھاوکات ھه‌وڵه‌کانی وڵاتانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپای له پشتیوانی کردنی عێراق له بواره جیاجیاکاندا به‌تایبه‌تی پێشکه‌ش کردنی کۆمه‌ک به خێزانه ئاواره‌کان به‌رز نرخاند.
له لای خۆیانه‌وه باڵیۆزانی ھه‌ر سێ وڵاتی یه‌کێتیی ئه‌وروپا خۆشحاڵیی خۆیان به به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ عێراق ده‌ربڕی، ھه‌روه‌ھا جه‌ختیان له زیادکردنی ھه‌وڵه‌کانیان بۆ به‌رجه‌سته‌کردنی ھاریکاری له‌گه‌ڵ عێراق کرده‌وه، ھاوکات سیاسه‌تی ھاوسه‌نگی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئه‌و ڕۆڵه گرنگه‌ی که له ناوچه‌که‌دا ده‌گێرێت به‌رز نرخاند.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری عێراق
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment