ته‌قینه‌وه‌یێکی خۆکوژی له‌ ڕه‌قه‌ 30 کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه‌

به‌شی سووریا- کرده‌وه‌یێکی تیرۆریستی له‌ ناوه‌ندی ڕه‌قه‌ کوژرانی 10 که‌س و برینداربوونی 20 که‌سی دیکه‌ی لێکه‌وته‌وه‌.

کوردپرێس:

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌کانه‌وه‌ ده‌ست که‌وتووه‌ شه‌وی ڕابردوو (شه‌ممه‌ 1ی حوزه‌یرانی 2019) دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ گه‌ڕه‌کی نه‌عیم له‌ سه‌نته‌ری ڕه‌قه‌ ڕوویان دا. سه‌ره‌تا بۆمبێکی چێندراو و دواتر ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو ته‌قییه‌وه‌.

ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدا بوو‌ میدیا کوردییه‌کان باسیان له‌ کوژرانی 3 که‌س و برینداربوونی 16 که‌س له‌ سه‌ره‌تای ته‌قینه‌وه‌کان ده‌کرد به‌ڵام "القدس العربی" له‌ هه‌واڵێکدا باسی له‌وه‌ کرد که‌ له‌م ته‌قینه‌وه‌ تیرۆریستییه‌دا‌ 10 که‌س له‌وان 5 هاووڵاتیی مه‌ده‌نی و 5 هێزی سه‌ر به‌ سوپای سووریای دیموکرات کوژراون و 20 که‌سی‌تریش بریندار بوونه‌ که‌ باری ته‌ندروستی ژماره‌یێک له‌ برینداران ناجێگیر ڕاگه‌یێندراوه‌.

تاکوو ئێستا هیچ گرووپێک به‌رپرسیارێتیی ته‌قینه‌وه‌که‌ی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54078

Your Comment

You are replying to: .
captcha