به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 28-5-2019 کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد و له ده‌نگدانێکی ئاشکرادا نێچیرڤان بارزانی به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی کوردستان وه‌ک سه‌رۆکی چوار ساڵی داهاتووی هه‌رێمی کوردستان به 68 ده‌نگ هه‌ڵبژێردرا. هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ ئه‌وه‌ش ڕابگه‌یێنین که یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان به‌پێچه‌وانه‌ی ڕێککه‌وتنه‌که‌ی له‌گه‌ڵ پارتی دانیشتنه‌که‌ی بایکۆت کرد و نوێنه‌رانی چه‌ندین حیزبی دیکه‌ش ده‌نگیان به نێچیرڤان بارزانی نه‌دا.
بڕیاره نێچیرڤان بارزانی ته‌مه‌ن 52 ساڵ جێگه‌ی مه‌سعوود بارزانی مامی بگرێته‌وه که نزیکه‌ی 18 مانگ پێش ئێستا و پاش لێکه‌وته‌کانی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی وازی له پۆسته‌که‌ی وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان هێنا. پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان که له ساڵی 2005 دانرا له سه‌ره‌تادا تا کۆتاییه‌کانی ساڵی 2017 له ده‌ستی مه‌سعوود بارزانییه‌وه بوو و له‌و کاته‌ی مه‌سعوود بارزانی له پۆسته‌که‌ی کشایه‌وه له پاییزی 2017دا ئه‌و پۆسته هه‌ڵپه‌سێردرا و له ئێستادا بڕیاره ڕاده‌ستی نێچیرڤان بارزانی زاوا و برازاکه‌ی مه‌سعوود بارزانی بکرێت.
سینه‌م چه‌نگیز کارناسی کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و شرۆڤه‌کاری په‌یوه‌ندییه‌کانی تورکیا له‌گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له شرۆڤه‌یێکی کورت‌دا هه‌ڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی نوێی هه‌رێمی کوردستان به گرنگ ده‌زانێت و له‌وباره‌یه‌وه له ڕۆژنامه‌ی ئینگلیزی زمانی عه‌ره‌ب نیووزدا نووسیویه‌تی: وڵاتانی دراوسێی عێراق و زلهێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به وردبینییه‌وه پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی نوێی هه‌رێمی کوردستان پێوشوێنگری ده‌که‌ن و به‌رپرسانی تورکیا، ئێران و ئه‌مریکا پاش هه‌ڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پیرۆزباییان له ناوبراو کرد که ئه‌مه‌ش گرنگایه‌تیی بابه‌ته‌که ده‌رده‌خات.
ئه‌م کارناسه‌ی کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و تورکیا ته‌ئکید ده‌کاته‌وه که نێچیرڤان بارزانی له پۆسته نوێکه‌یدا به‌ره‌وڕووی کێشه‌گه‌لێک ده‌بێته‌وه که گرنگترینیان به‌رده‌وامیی پڕۆسه‌ی چاکسازیی ئابووری و ئه‌منییه که له دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا زه‌مینه‌ی خوشگوزه‌رانی و ئاسووده‌ییی هه‌رێمی کوردستانی فه‌راهه‌م کردووه.
سینه‌م چه‌نگیز ئاماژه به‌وه ده‌کات که ڕێفراندۆم زه‌برێکی گه‌وره‌ی له په‌یوه‌ندیی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ له‌وان ئێران و تورکیا دا و ته‌نگه‌ژه‌ی نێوان هه‌ولێر- به‌غدای لێکه‌وته‌وه و ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه هه‌رێمی کوردستان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی داهات پێویستی به ناردنی نه‌وت هه‌یه و بۆ هه‌بوونی په‌یوه‌ندییێکی باش له‌گه‌ڵ دراوسێکانی له‌وان تورکیا پێویستی به پاراستنی هاوکێشه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌یه. تورکیا له ڕابردوودا هه‌وڵی ده‌دا به‌غدا له‌به‌رچاو نه‌گرێت و په‌یوه‌ندییێکی به‌رفراوانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان بێت به‌ڵام له ئێستادا ئه‌نقه‌ره تێده‌کۆشێت هاوسه‌نگی له په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و به‌غدا دروست بکات. هاوکات ده‌بێ هه‌رێمی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی هه‌وڵ بدات بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئامانجه‌کانی په‌یوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لا ده‌وڵه‌مه‌ند بکات.
ناوبراو پێی وایه هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ کێشه‌گه‌لێکی نوێ به‌ره‌وڕوو بۆته‌وه که‌واته هه‌رێمی کوردستان به سه‌رکردایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی ده‌بێ په‌یوه‌ندییێکی به‌ربڵاوی هه‌م له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌م له‌گه‌ڵ تورکیا بێت و ته‌نانه‌ت به‌پێی ڕاپۆرتی ژماره‌یێک له میدیاکان پێویستی به ڕێککهوتنهگهلێکی نوێ له که‌رتی نه‌وت و گازدا هه‌یه.
کارناسی کاروباری تورکیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌و ئامۆژگارییه به هه‌رێمی کوردستان به سه‌رکردایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی ده‌دات ده‌بێ ئه‌وه له‌به‌رچاو بگیردرێت که ئه‌و ناوچه خۆبه‌ڕێوه‌به‌ره له وشکیدایه هه‌ر بۆیه پێویستی به سه‌رچاوه و په‌یوه‌ندیی دۆستانه له‌گه‌ڵ دراوسێکانی هه‌یه و ده‌بێ به سه‌رنجێکی تایبه‌ته‌وه بتوانێت هاوکێشه‌ی ده‌سه‌ڵات له ناوچه‌که‌دا بپارێزێت که‌واته سه‌رۆکی نوێی هه‌رێمی کوردستان ئه‌رکێکی زۆر قورسی له بواری دیپلۆماتیک و ئابووریدا له‌سه‌ر شاندایه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment