هاوپه‌یمانان: به‌ هه‌ڵه‌ زیاتر له‌ 1300 هاووڵاتیی مه‌ده‌نیمان له‌ عێراق و سووریا کوشتووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعش له‌ ڕاگه‌یێندراوێکدا باسی له‌وه‌ کرد که‌ زیاتر له‌ 34 هه‌زار هێرشی ئاسمانیان کردووه‌ته‌ سه‌ر پێگه‌کانی داعش له‌ عێراق و سووریا و دانیشی نا به‌وه‌ی که‌ له‌ سه‌ره‌تای هێرشه‌کانیانه‌وه‌ به‌ هه‌ڵه‌ 1302 هاووڵاتیی مه‌ده‌نی عێراق و سووریایان کوشتووه‌.

کوردپرێس: ڕۆژی هه‌ینی (31ی ئایاری 2019) هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ئاماری چالاکییه‌کانی له‌ سه‌ره‌تای شه‌ڕی دژی چه‌کدارانی داعش له‌ مانگی ئابی 2014وه‌ تاوه‌کوو مانگی نیسانی ئه‌مساڵ بڵاو کرده‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی ئاماره‌که‌ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر له‌ 34 هه‌زار هێرشی ئاسمانی کردووه‌ته‌ سه‌ر پێگه‌کانی داعش له‌ عێراق و سووریا.

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌: له‌و ماوه‌یه‌دا له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و زانیارییانه‌ی هه‌یانبووه‌، هێزی ئه‌رکه‌ هاوبه‌شه‌کان بۆردومانی ناوچه‌ گومانلێکراوه‌کانی کردووه‌ و له‌ ئاکامدا 1302 هاووڵاتی مه‌ده‌نی به ‌بێ مه‌به‌ست کوژراون.

هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعش باسی له‌وه‌ش کرد که‌ هاوپه‌یمانییه‌که‌ تا ئێستاش 111 ڕاپۆرتی ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری کوشتنی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌به‌رده‌سته‌ و له‌ ئێستادا لێکۆڵینه‌وه‌یان تێدا ده‌کات.

هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی که‌ له‌ زیاتر له‌ 70 وڵات پێکدێت به‌ ئامانجی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر چه‌کدارانی داعش له‌ عێراق و سووریا هاوینی ساڵی 2014 دامه‌زرا.

ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان وه‌رگیراوه‌

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54053

Your Comment

You are replying to: .
captcha