کوردپرێس:
په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی دیواردا ئیدعاکان له‌سه‌ر ده‌ست پێکردنی پڕۆسه‌ی ئاشتیی تورکیای پاش دیداری پارێزه‌ران له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له زیندانی ئیمرالی ڕه‌ت کرده‌وه و ڕایگه‌یاند: له بارودۆخی ئێستادا پڕۆسه‌ی دانووستانی ئاشتی یان هه‌ر پڕۆسه‌یێکی هاوشێوه‌ی له‌ئارادا نییه. دیداری پارێزه‌ران له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان په‌یوه‌ندیی به پڕۆسه‌ی دانووستانی ئاشتی و هه‌ڵبژاردنی ئهستهنبۆڵیشهوه نییه. دیداری ئۆجه‌لان له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی پڕۆسه‌یێکه له چوارچێوه‌ی بنه‌مای یاسایی و بنه‌مای دیداری زیندانییێک له‌گه‌ڵ پارێزه‌ران و بنه‌ماڵه‌که‌ی. مانگرتنه‌کان و ڕۆژووی مه‌رگ وه‌زاره‌تی دادی تورکیای له‌سه‌ر ناساندنی یاسا و مافه‌کان به‌ره‌وڕووی کێشه کرده‌وه.
ناوبراو له‌باره‌ی په‌یامه‌که‌ی ئۆجه‌لان هاوپه‌یوه‌ند به سووریاوه زیادی کرد: ئێمه نازانین عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورکیا ئه‌نجام ده‌دات یان نا. ئۆجه‌لان قسه‌یێکی له‌مباره‌وه نه‌کردووه. ته‌نها ئه‌و کاته‌ی که ئێمه له ئیمرالی چاوپێکه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان ئه‌نجام ده‌دا ته‌ئکیدی له‌سه‌ر پرسی سووریا ده‌کرد و ئه‌و بابه‌ته‌ی وه‌ک "هێڵی سووری ئێمه" ده‌ناساند. باسی له دۆخی کورد له‌و ناوچه‌یه و ده‌ستکه‌وته‌کانیان و ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانانه‌ی ده‌کرد که له‌و شوێنه ئه‌نجام ده‌درا. عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سووریا به گرنگ وه‌سف ده‌کات. له‌مباره‌وه تورکیا سیاسه‌تێکی گرتووه‌ته‌به‌ر که هه‌ڵه‌یه. به‌ره‌وڕووی دۆخێکی چه‌قبه‌ستوو بووینه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی که تورکیا چلۆن ده‌توانێت له‌م دۆخه چه‌قبه‌ستووه به بێ که‌مترین خه‌سار ده‌رباز بێت پێویستی به هه‌ڵسه‌نگاندنێکی گشتگیر هه‌یه هه‌ر بۆیه من پێموایه دوورنواڕ، ڕوانگه و بۆچوونه‌کانی ئۆجه‌لان گرنگایهتییێکی زۆری هه‌یه.
بوڵدان هاوپه‌یوه‌ند به هه‌ڵبژاردنی 23ی جوونی شاره‌وانییه‌کانی ئه‌سته‌نبۆڵ جه‌ختی کرده‌وه: له هه‌ڵبژاردنی 31ی مارچدا ژماره‌یێکی به‌رچاو له کورده لایه‌نگره‌کانی پارتی داد و گه‌شه (HDP) ده‌نگیان به‌و حیزبه نه‌دا. هه‌ندێک ده‌نگوباس بڵاو کراوه‌ته‌وه که ئاک‌پارتی بۆ ڕاکێشانی ده‌نگی ئه‌و که‌سانه هه‌ندێک کاری ئه‌نجام داوه. له هه‌ڵبژاردنی 31ی مارچدا ته‌قریبه‌ن 200 هه‌زار لایه‌نگری هه‌ده‌په نه‌چوونه سه‌ر سندۆقی ده‌نگدان. ئێمه هه‌ندێک کارمان ده‌ست پێکردووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی لایه‌نگرانی هه‌ده‌په ڕابکێشێن که بایکۆتی سندۆقه‌کانی ده‌نگدانیان کردبوو.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment