کوردپرێس: سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیێنێت پشت به‌ستن به حوكمی بڕگه سێیه‌می مادده 18 له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی ـ عێراق، بڕیارمان دا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشـتنی ژماره 7ی ئاسایی، ســـاڵی یه‌كه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌رۆی رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 10ی 6ی 2019دا، سه‌باره‌ت به سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان.
سەرۆکی پەرلەمان دەشڵێت: "له‌به‌ر ئاماده‌بوونی میوانان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و نه‌بوونی شوێنی پێویست له ته‌لاری په‌رله‌مان، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بریاری دا ئه‌م دانیشتنه له هۆڵی سه‌عد عبدالله له‌شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان بێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment