نوێنه‌ری تایبه‌تی UN بۆ کاروباری سووریا: به‌م زووانه‌ لیژنه‌ی ده‌ستووری سووریا پێکده‌هێنرێت

به‌شی سووریا- نوێنه‌ری تایبه‌تی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری سووریا ڕای‌گه‌یاند: به‌م زووانه‌ لیژنه‌ی ده‌ستووری سووریا پێکده‌هێنرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جیر پیترسۆن دوای کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی UN له‌باره‌ی دواپێشهاته‌کانی سووریا له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌ دوایین دۆخی ئیدلب کرد و گوتی: خه‌ڵکی سڤیلی ئیدلب به‌ره‌وڕووی دۆخێکی ئه‌سه‌فباری مرۆیین. ده‌بێ کۆتایی به‌ پێکدادانه‌کان بهێنرێت. گرووپی تیرۆریستیی ته‌حریرولشام کۆنتڕۆڵی زۆربه‌ی ناوچه‌کانی ئیدلبی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌. له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کاندا کۆده‌نگییێک له‌سه‌ر به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان هه‌یه‌ به‌ڵام ده‌بێ ڕێز بۆ یاسا و ڕێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان دابنرێت.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا باسی له‌ دیداریان له‌گه‌ڵ لایه‌نی ڕووسی و تورکییه‌وه‌ کرد سه‌باره‌ت به‌ بابه‌تی ئاگربڕ له‌ ئیدلب و ڕاشی‌گه‌یاند: ڕووسیا و تورکیا ته‌ئکید له‌سه‌ر پاراستن و به‌رده‌وامیی ئاگربڕ ده‌که‌نه‌وه‌. هانی ڕووسیا و تورکیامان داوه‌ به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێ‌کرانی ئاگربڕ له‌ ئیدلب درێژه‌ به‌ هاوکارییه‌ هاوبه‌شه‌کانیان بده‌ن.

پیترسۆن ده‌رباره‌ی پڕۆسه‌ی سیاسی و پێکهێنانی لیژنه‌ی داڕشتنی ده‌ستووری نوێی سووریا جه‌ختی کرده‌وه‌: به‌م زووانه‌ لیژنه‌ی ده‌ستووری سووریا پێکدێت. له‌ ئێستادا پێکهێنانی ئه‌و لیژنه‌یه‌ به‌ستراوه‌ به‌ ئیراده‌ی سیاسییه‌وه‌. سه‌ره‌ڕای دۆخی ئیدلب پێشڕه‌وتگه‌لێکمان له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی سیاسی بووه‌. دیداری ئه‌مدواییه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ سۆچی له‌گه‌ڵ ڤیلادیمیر پووتن سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا گرنگ بوو. له‌م دیداره‌دا پێشڕه‌وتێکی به‌رچاو له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی قه‌یرانی سووریا هاته‌دی و بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئامانجه‌کان له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی قه‌یرانی سووریا هاوکارییه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و ڕووسیا گرنگایه‌تییێکی زۆری هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: ته‌له‌فزیۆنی NTV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54012

Your Comment

You are replying to: .
captcha