عێراقچی: ئێران ئاماده‌یه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتانی که‌نداو گفتوگۆ بکات

به‌شی ئێران- جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ته‌ئکیدی کرده‌وه‌: ئێران ئاماده‌یه‌ دانووستان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتانی که‌نداو ئه‌نجام بدات‌ به‌ مه‌به‌ستی که‌م‌کردنه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه‌ و جێگیربوونی په‌یوه‌ندییێکی هاوسه‌نگ و سازێنه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی ڕێزدانان و به‌رژه‌وه‌ندیی به‌رانبه‌ر.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌یید عه‌باس عێراقچی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌ خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی هه‌واڵنێری ڕووسیا له‌ دیمانه‌که‌ی له‌ ده‌وحه‌ی قه‌ته‌ر کرد و ڕای‌گه‌یاند: چه‌ندین جار ڕامان‌گه‌یاندووه‌ که‌ هیچ دانووستانێکی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا نه‌بووه‌ و نابێت به‌ڵام کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماده‌یه‌ دانووستان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتانی که‌نداو ئه‌نجام بدات به‌ مه‌به‌ستی که‌م‌کردنه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه‌ و جێگیربوونی په‌یوه‌ندییێکی هاوسه‌نگ و سازێنه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی ڕێزدانان و به‌رژه‌وه‌ندیی به‌رانبه‌ر.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 29ی ئایاری 2019 که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی ئارتی هه‌واڵێکی له‌ زاری سه‌یید عه‌باس عێراقچی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ میدیای ڕووسیی ڕیانووستیدا بڵاو کرده‌وه‌ که‌ ڕای‌گه‌یاندبوو ئێمه‌ هیوادارین بتوانین گفتوگۆ و دانووستانێک ده‌ست پێبکه‌ین به‌ڵام به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ ئاماده‌ین به‌رپه‌رچی هه‌ر جۆره‌ کرده‌یێکی سه‌ربازیی ئه‌مریکا بده‌ینه‌وه‌.

ناوبراو ته‌ئکیدی کرده‌وه‌: ئێران ده‌زانێت ژماره‌یێک "که‌سایه‌تیی دیار"ی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا پێداگری له‌سه‌ر هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران ده‌که‌ن و ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ شه‌ڕێکی وا کاره‌سات بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ده‌خولقێنێت.

عێراقچی ڕاشی‌گه‌یاند: "ئێمه‌ ده‌زانین ژماره‌یێک که‌سایه‌تیی دیار هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌کانیان ئه‌مریکا بخه‌نه‌ ناو جه‌رگه‌ی شه‌ڕه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئێران و ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ ئێمه‌ هیوادارین مه‌نتیق له‌ واشنتن سه‌ر بکه‌وێت."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54009

Your Comment

You are replying to: .
captcha