ته‌رمی 138 کوردی ئێزدی ڕه‌وانه‌ی به‌غدا کران

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری گۆڕه‌ به‌کۆمه‌ڵه‌کانی شنگال گوتی: تا ئێستا 10 گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ ھه‌ڵدراونه‌ته‌وه‌ و ته‌رمی 138 که‌سیان تێدا بووه‌ و ڕه‌وانه‌ی فه‌رمانگه‌ی پزیشکیی دادوه‌ریی به‌غدا کراون بۆ ئه‌وه‌ی پشکنینیان بۆ بکرێت و دواتر ڕاده‌ستی که‌سوکاریان بکرێنه‌وه‌.

کوردپرێس:

ڕائید فه‌لاح حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گۆڕه‌ به‌کۆمه‌ڵه‌کانی شنگال به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند: "به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری یووئێن 10 گۆڕی به‌کۆمه‌ڵی شنگال ھه‌ڵدراونه‌ته‌وه‌ که‌ 138 ته‌رمیان تێدا بووه‌ و ته‌رمه‌کانیش ڕه‌وانه‌ی فه‌رمانگه‌ی پزیشکیی دادوه‌ریی به‌غدا کراون بۆ ئه‌وه‌ی پشکنینیان بۆ بکرێت و دواتریش ڕاده‌ستی که‌سوکاریان بکرێنه‌وه‌."

ناوبراو زیادی کرد: "پشنیار کراوه‌ 138 ته‌رمه‌که‌ له‌ گۆڕستانێکدا بنێژرێن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ ڕه‌مزی کاره‌ساتی شنگال."

ڕائید فه‌لاح حه‌سه‌ن گوتیشی: "بڕیاره‌ دوای جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به‌ ھه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌کانی دیکه‌ش بکرێت که‌ ژماره‌یان زیاتر له ‌70 گۆڕی به‌کۆمه‌ڵه‌."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54006

Your Comment

You are replying to: .
captcha