کوردپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەریاننامەیێکدا ڕایگەیاند ڕۆژی چوارشەمە 29ی ئایاری 2019 محەمەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق لە بەغدا پێشوازیی لە مەولوود چاوش ئوغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا کردووە و لە کۆبوونەوەی نێوان هەردوو وەزیردا باسی پێوەندییە دوو قۆڵییەکان و زەروورەتی کاری هاوبەش کراوە.
بەپێی بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەردوو وەزیر جەختیان لە زەروورەتی کاری هاوبەش بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە کردۆتەوە و هەردوو لایەنیش کۆک بوون لە سەر پەرەپێدانی پێوەندییەکان بۆ وەرگرتنی بەرژەوەندیی هاوبەش.
Your Comment