بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نادیە موراد، باڵیۆزی نیازپاکیی نەتەوە یەکگرتووەکان و براوەی نۆبڵی ئاشتی 2018 لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندووە "پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی لە نزیکەوە کارکردنم لەگەڵی دەربارەی پرسەکانی پەیوەست بە کوردانی ئێزدی".
لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان 81 پەرلەمانتار ئامادەبوون، لەو ژمارەیە نێچیرڤان بازرانی 68 دەنگی پەرلەمانتارانی بەدەست هێنا و بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment