به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مسته‌فا قه‌ره‌سۆ ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌که‌که له لێدوانێکدا باس له په‌یامی ئه‌مدواییه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانیکراوی په‌که‌که له‌باره‌ی سووریاوه ده‌کات و ڕایده‌گه‌یێنێت: ئۆجه‌لان داوای چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی سووریا له چوارچێوه‌ی پاراستنی یه‌کپارچه‌ییی خاکی ئه‌و وڵاته ده‌کات. ئۆجه‌لان پێی وایه که ئه‌گه‌ر گه‌ره‌نتی پێویست له ده‌ستووردا به‌دی نه‌کرێت ئه‌وا کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ناکرێن و ئه‌مه‌ش گرنگایهتییێکی زۆری هه‌یه چوونکه هه‌م کێشه‌کانی سووریا چاره‌سه‌ر ده‌بن و هه‌م مافی ژیانی ئازادی دیموکراتی کورد و خۆبهڕێوهبهرایهتییهکهیان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا ته‌زمین ده‌کرێت. سووریا پڕۆسه‌ی دیموکراتیزه‌بوونی ده‌ست پێکردووه و دیموکراسییه خۆجێییه‌کانیش به‌هێزتر ده‌بنه‌وه. سووریایێک داده‌مه‌زرێت که له‌لایه‌ن ئیتنیکه جۆراوجۆره‌کانه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت و ئه‌م بابه‌ته یه‌کده‌نگیی سووریا به‌هێزتر ده‌کاته‌وه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ڕاشیگه‌یاند: له بیرۆکه و عه‌قڵییه‌تی ئۆجه‌لاندا پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی کوردی له‌ئارادا نییه. ئۆجه‌لان ته‌ئکید ده‌کاته‌وه که دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت ناتوانێت ئازادی به‌دواوه بێت. ته‌نانه‌ت جه‌ختیش ده‌کاته‌وه که ئه‌گه‌ر دهوڵهتیشم بده‌نێ قبووڵی ناکه‌م. ئه‌م بابه‌ته هاوکات په‌یامی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان بۆ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا و په‌یامێکی ئاشکرا بۆ هه‌موانه. له‌بری شه‌ڕ ده‌کرێ له چوارچێوه‌ی لێکتێگه‌یشتنێکی دیموکراتیکدا کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێت.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئۆرنسه‌ل
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment