ئه‌مریکا پێشوازی له‌ هه‌ڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات

به‌شی جیهان- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا نێچیرڤان بارزانی وه‌ک هاوبه‌شێکی نزیکی وڵاته‌که‌ی ده‌زانێت و له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی هاوکارییه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و ناوبراو ته‌ئکید ده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مۆرگان ئۆرتاگوس وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا خۆشحاڵیی ئه‌و وڵاته‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی نوێی هه‌رێمی کوردستان ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت: ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا پێی وایه‌ که‌ نێچیرڤان بارزانی هێشتا هاوبه‌شێکی نزیکی واشنتن له‌ پرسه‌ گرینگه‌کان له‌وان ئاسایشی ناوچه‌که‌ و چاکسازیی ئابووریدایه‌.

ناوبراو له‌باره‌ی هاوکاریی ڕابردووی نێوان ئه‌مریکا و نێچیرڤان بارزانی وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان ڕاشی‌گه‌یاند: "به ‌دڵنیایییه‌وه‌ ئێمه‌ سوودمان له‌ په‌یوه‌ندییه‌ نزیکه‌کانمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان بینیوه‌. به‌یه‌که‌وه‌ له‌سه‌ر چه‌ندین بابه‌تی گرنگ کارمان کردووه و هاوئاهه‌نگیمان هه‌بووه‌ له ‌ڕووی ئاسایشی ناوچه‌که‌، چاکسازی ئابووری و ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و عێراق".

له‌ کۆتاییدا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا گوتیشی: ئێمه‌ دڵنیاین که‌ بارزانی وه‌ک هاوبه‌شێکی نزیکی ئێمه‌ له‌ پرسه‌ گرنگه‌کان ده‌مێنێته‌وه‌.

شایانی باسه‌؛ نێچیرڤان بارزانی که‌ له‌ ئێستادا سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستانه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 28ی ئایاری 2019 له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ وه‌ک سه‌رۆکی نوێی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵبژێردرا.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا

هه‌واڵی پێوه‌ندیدار:

http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=46088

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53977

Your Comment

You are replying to: .
captcha