کوردپرێس:
دەزگای هەواڵ و ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق پاشنیوەڕۆی سێشەمە 28ی ئایاری 2019 لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند هێزی ئاسمانیی سوپا بە هەماهەنگیی فەرماندەی ئوپەراسیۆنەکان لە پارێزگای سەڵاحەدینی باکووری عێراق تیرۆریستانی داعشیان لە ناوچەی "عەلاس"ی بەشی خۆرهەڵاتی ئەو پارێزگایە کردۆتە ئامانج.
هەر بەپێی میدیا ئەمنییەکەی عێراق لەو هێرشەدا ژمارەی دە تیرۆریستی داعش کوژراون و دوو ئوتومبێلی دەبڵی ئەو تیرۆریستانەش کە بۆمبڕێژ کرابوون تێکشکێنران.
هەر لە بەیاننامەکەدا نووسراوە هێزە عێراقییەکان دوو تەنکەری بەنزینیشیان تەقاندۆتەوە کە لە شانەی نووستووی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی نەوتخێزی عەلاس بەجێ مابوو.
Your Comment