کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو ده‌نگ به‌ هیچ کاندیدێکی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ناده‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- دوو حیزبی کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان هه‌مواری یاسای سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان دژ به‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی وه‌سف ده‌که‌ن و ڕایان‌گه‌یاندووه‌ ده‌نگ به‌ هیچ کاندیدێکی پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ناده‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی کۆمه‌ڵ ڕای‌گه‌یاند که‌ حیزبه‌که‌ی ده‌نگ به‌ هه‌مواری یاسای سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان نادات و ئه‌و یاسایه‌ له‌گه‌ڵ بنه‌مای دیموکراسی و سیسته‌می په‌رله‌مانی یه‌ک ناگرێته‌وه‌ هه‌ر بۆیه‌ به‌شداری له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی نوێی هه‌رێمی کوردستان ناکه‌ن.

ناوبراو ته‌ئکیدی کرده‌وه‌ که‌ سه‌رۆکی هه‌رێم وه‌ڵامده‌ری یاسای هه‌موارکراوی په‌رله‌مان نییه‌ و کۆمه‌ڵیش بابه‌تێکی وا قبووڵ ناکات.

عه‌بدولستار مه‌جید ڕاشی‌گه‌یاند: کۆمه‌ڵی ئیسلامی پاش ڕاسپاردنی سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی هه‌رێم بۆ پێکهێنانی کابینه‌ و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ناوبراو بڕیاری خۆی له‌سه‌ر به‌شداری‌کردن له‌ ده‌وڵه‌تی نوێ ده‌دات.

له‌لایێکی دیکه‌شه‌وه‌ یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان سه‌ره‌ڕای دژایه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌مواری سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم ڕای‌گه‌یاند: په‌رله‌مانتارانی ئه‌م حیزبه‌ ده‌نگ به‌ هیچ کاندیدێکی سه‌رۆکی هه‌رێم ناده‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53961

Your Comment

You are replying to: .
captcha