گۆڤارێکی نزیک لە کونگرێسی ئەمریکا: 1000 هێزی ئەمریکی لە سووریا ماونەتەوە

بەشی جیهان- ڕۆژنامەی هیل لە ڕاپۆرتێکیدا ڕایدەگەیێنت سەرەڕای ڕاگەیاندنی کشانەوەی سەربازانی ئەمریکی لە سووریا زیاتر لە 1000 هێز لە سووریا بەتایبەت لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکاندا ماونەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەوڵەتی ئەمەریکا لە ساڵی 2014وە بە دامەزراندنی هاوپەیمانێتیی دژە داعش پشتگیریی خۆی لە هاوپەیمانی خۆی واتا کوردەکان لە سووریا دەستپێکرد. ئەو وڵاتە جگە لە یارمەتی سەربازی نزیک بە 2500 هێزی سەربازیی لە سووریا جێگیر کرد.

بەڵام دۆناڵد ترەمپ 19ی کانوونی یەکەمی ساڵی پار ئاماژەی بە کۆتایی هاتنی مەترسیی داعش لە سووریا کرد و ڕایگەیاند هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە دەکشێتەوە، کە ئەمەش ناڕەزایی زۆری لێکەوتەوە و کشانەوەکە دواکەوت.

ڕۆژنامەی هیل سەربە ئەنجومەنی پیران و کونگرێسی ئەمریکا لە شیکردنەوەیێکدا لەبارەی دۆخی سەربازانی ئەمریکی لە سووریا و ئەفغانستان دەنووسێت: ئەمریکا بە بیانووی شەڕ لەگەڵ پاشماوەکانی داعش و ڕێگری کردن لە پێکدادانی نێوان تورکیا و کوردی سووریا و هەروەها ڕێگری کردن لە نفووزی ژمارەیێک وڵات لەوان ئێران و ڕووسیا لە سووریا زیاتر لە 1000 هێزی خۆی لەم وڵاتە دەهێڵێتەوە.

ئەم گۆڤارە لە درێژەدا جەخت دەکاتەوە بیانوویێک وەکوو ڕێگری کردن لە نفووزی ئێران بۆ هێشتنەوەی هێز لە سووریا قبووڵکراو نییە چوونکە لەچاو سعوودیا ئێران هۆکارێکی خراپ نییە.

هیل جەخت دەکاتەوە ئەمریکا دەتوانێت لە دووریشەوە پاشماوەکانی داعش بکاتە ئامانج چیدی پێویست نییە هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بمێننەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53955

Your Comment

You are replying to: .
captcha