به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه 27ی ئایاری 2019 محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له توویتێکدا له‌سه‌ر لێدوانه‌کانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا هاته ده‌نگ و گوتی: "ماوه‌یێک پێش ئێستا ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران فتوایێکیان له‌سه‌ر ڕێگرتن له چه‌کی ناڤۆکی ده‌رکرد و فه‌رموویان که ئێمه هه‌وڵه‌کانمان بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ناڤۆکی ناخهینهگهڕ. تیرۆریزمی ئابووریی "تیمی B" خه‌ڵکی ئێران زه‌ره‌رمه‌ند ده‌کات و بشێوه له ناوچه‌که دروست ده‌کات. داپه‌ڕ و نه‌ک قسه‌کانی دۆناڵد تره‌مپ ده‌ریده‌خات که ئامانجی ناوبراو ته‌نها ئه‌مه‌یه یان نا!"
شایانی باسه؛ سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی دووشه‌ممه 27ی ئایاری 2019 دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ شینزۆ ئابێ سه‌رۆک وه‌زیرانی ژاپۆن ڕایگه‌یاند: "هه‌ڵبه‌ت من نامهه‌وێت خه‌سار له ئێران بده‌م. ته‌نها ده‌مهه‌وێت "نا" گوتنی ئێران به چه‌کی ئه‌تۆمی ببیسم. تا ڕاده‌یێک له جیهاندا به‌بۆنه‌ی چه‌کی ناڤۆکییه‌وه به‌ره‌وڕووی کێشه بووینه‌ته‌وه، که‌واته نابێت ئێرانیش چه‌کی ناڤۆکی هه‌بێت. من پێموایه ده‌توانین ڕێکبکه‌وین."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment