بەغدا و تاران لەبارەی سنووری سوومار ڕێککەوتن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی دەزگای دەروازە سنوورییەکانی عێراق ڕایگەیاند: ئێران و عێراق لەسەر چوار بڕگە لەبارەی سنووری سوومارەوە ڕێککەوتوون و بەو پێیەش کرێکارانی هیچ وڵاتێک بۆیان نییە بچنە ئەو بەری سنووری یەکترەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کازم عقابی سەرۆکی دەزگای دەروازە سنوورییەکانی عێراق ڕۆژی دووشەممە بە سۆمریە نیووزی وت: لەگەڵ لایەنی ئێرانیدا لەسەر چوار بڕگە لەبارەی دەروازەی نێوان شارەکانی مەندەلی لە پارێزگای دیالی و سوومار لە پارێزگای کرماشان ڕێککەوتین، کە بەو پێیەش کرێکارانی هەر دوو وڵات بۆیان نییە سنووری وڵاتی یەکتر تێپەڕێنن و لە ئەنجامدا لە هەر لایێکی سنوورەوە کرێکارانی هەمان وڵات خەریکی داگرتنی بار دەبن.

عقابی لەمبارەوە ڕاشیگەیاند لایەنی ئێرانی و عێراقی ڕێککەوتن کە مۆڵەتی بازرگانی کردن بە کاڵای قەدەغەکراو نەدرێت و هەوڵی پێویست لەوبارەوە بگیردرێتە بەر.

بەوتەی سەرۆکی دەزگای دەروازە سنوورییەکانی عێراق لایەنی ئێرانی و عێراقی بەڵێنیان داوە بۆ دامەزراندنی شوێنێک بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە خاڵی سیفری سەر سنووردا کە تا دوو مانگ پاش واژۆ کردنی ڕێککەوتنەکە کۆتایی پێبهێندرێت.

ناوبراو ئاشکراشی کرد لە کۆتاییدا ڕەشنووسێک ئامادە کراوە و لە لایەن عێراقەوە سەرۆکی دەوازە سنوورییەکان و لە لایەن ئێرانەوە شەهریار حەیدەری بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری سنوورەکانی وەزارەتی ناخۆ واژۆیان لەسەر کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53948

Your Comment

You are replying to: .
captcha