بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد کەربوولی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە لێدوانێکیدا روونیکردەوە بە نامە هەڕەشەی کوشتن لە محەمەد حەلبووسی کراوە و له نامه‌كه‌دا هۆكاری هه‌ڕه‌شه‌كانیش ئاشكرا كراون.
کەربوولی دووپاتی دەکاتەوە؛ وه‌ک له نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كاندا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، هەڕەشەکان بەهۆی هەڵوێستی حەلبووسییە لە قەیرانی ئێستای نێوان تاران و واشنتن.
لەبارەی هەڕەشەکانيشەوە، حەلبووسی سەرکردەکانی حەشدی شەعبی و هاوپەیمانی بینای ئاگادار کردووەتەوە و کەربوولیش دەڵێت: "ئاراستەکردنی ئەمجۆرە هەڕەشانە پێویستی بە بوێرییێکی زۆر هەیە و دەبێ رێگریان لێبکرێت".
محه‌مه‌د حه‌لبووسی، بڕیاره وه‌ک هه‌وڵێک بۆ نێوه‌ندگیری كردن سه‌ردانی تاران و واشنتن بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێشوه‌خته له به‌غدا پێشوازی له محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كرد و له‌گه‌ڵیدا كۆ بووه‌ته‌وه.
سەرچاوە: کەناڵی ئەلشەرقییە
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment