کوردپرێس: له‌مباره‌شه‌وه له‌یلا گۆڤه‌ن، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په دووپاتی كرده‌وه، "ئامانجمان له‌و مانگرتنه له‌پێناو هه‌ڵگرتنی ئه‌و گۆشه‌گیریه نامرۆڤانه و نادادپه‌روه‌رانه بوو، كه له‌سه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان دانرابوو، ئامانجمان هه‌ڵگرتنی ئه‌و دیواره بوو كه رێگه‌ی نه‌ده‌دا ده‌نگی ئاشتیخوازانه‌ی ئۆجه‌لان بگاته كۆمه‌ڵگا، كه چاره‌سه‌ری بۆ هه‌موو كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی پێیه".
هه‌وره‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هه‌ده‌په دووپاتی كرده‌وه: "به هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیری سه‌ر ئۆجه‌لان به ئامانجه‌كه‌م گه‌یشتم و به كۆڵنه‌دانی گه‌لی توركیا دیموكراسیه‌ت سهركەوت.
له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری رابردووه‌وه له‌یلا گۆڤه‌ن له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیری له‌سه‌ر رێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه، وه‌ک یه‌كه‌م په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په مانگرتنی راگه‌یاند و دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی توركیا رێگه‌ی به پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان دا، چاویان به ئۆجه‌لان بكه‌وێت، ئه‌مڕۆ دوای 200 رۆژ ته‌واوی مانگرتووان كۆتاییان به چالاكییه‌كه‌یان هێنا.
كۆتایی هێنان به‌و مانگرتنه‌ش دوای ئه‌وه هات، یه‌كێكی له پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان رایگه‌یاند كه ئۆجه‌لان داوای له مانگرتووان كردووه، كۆتایی به چالاكییهككهیان بهێنن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment