یەکێتی دەیهەوێت پێوەندییەکانی لەگەڵ گۆڕان ئاسایی بکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ڕایگەیاند: یەکێتی بەنیازە کۆتایی بە گرژییەکان لەگەڵ گۆڕان بهێنێت ئەوەش بەمەبەستی ڕاگرتنی هاوسەنگی لە هەرێمی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سامان گەرمیانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ دەنگی ئەمریکا ده‌ڵێت: ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی له‌نێوان ماڵی مام جه‌لال و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌بووه‌ هه‌ر به‌رده‌وام بووه‌ تا ئێستاش هه‌ر هه‌یه‌ وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئێمه‌ش هه‌رهه‌یه‌.

سامان گه‌رمیانی ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان قسه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌كتر كردووه‌ و قسه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌یه‌ و قسه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ین، قسه‌كانیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌، چۆن بتوانین له‌گه‌ڵ یه‌ک ڕێک بكه‌وین واته‌ قسه‌كان له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی نێوان گۆڕان و یه‌كێتیه‌، ئێستاش چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانین، ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی نێوان گۆڕان و یه‌كێتی زۆر به‌سوود ده‌بێت بۆ هاوسه‌نگی هێز له ‌كوردستان.

ناوبراو درێژەی دا ئێمه‌ و گۆڕان له ‌هه‌ناوی یه‌ک حیزبدا له‌دایک بووین، ڕێككه‌وتن له‌ نێوانمان ئاسانه‌، ده‌بێت ئێمه‌ و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌یه‌كتره‌وه‌ زیاتر نزیک بین وه‌ک له‌ هه‌ر هێزێكی تر ئه‌گه‌ر له‌ڕووی ئایدۆلۆژی و مه‌بده‌ئه‌وه‌ بێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53860

Your Comment

You are replying to: .
captcha