بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوسینگەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، عەبدولمەهدی بە سەردانێکی فەرمی بەرەو کوەیت بەڕێکەوت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دوێنێ سێشەممە ڕایگەیاند: سبەینێ سەردانی کوەیت دەکات بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بەو کێشە و پرسانەی کە جێی بایەخی هەردوولان.
لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بە مەبەستی بەهێزکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، چەند شاندێکی باڵای عێراقی سەردانی کوەیتیان کردووە.
لە ماوەی شەڕی داعش و دروست بوونی قەیرانی دارایی بۆ دەوڵەتی عێراق، حکوومەتی کوەیت بڕیاریدا قەرزی قەرەبووکردنەوەکانی لەسەر عێراق بۆ دوای شەڕەکە ڕابگرێت.
جگە لەوەش عێراق و کوەیت چەندین کێشەی هەڵپەسێردراوی هاوبەشیان هەیە، بەتایبەت بیرە نەوتەکانی سنوور، کە پێشتر هەردوولا ڕایانگەیاندووە کار بۆ ڕێککەوتنێکی هاوبەش دەکەن بە مەبەستی دەرهێنانی نەوتەکەی بە هاوبەشی.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment