بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەناڵی سی ئین بی سی لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە ڕایگەیاند لە ئەگەری هەڵنەوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی تورکیا، کە لەگەڵ رووسیا واژۆی کردووە، ئەمریکا هەڕەشەیێکی لە تورکیا کردووە، کە توندترینیان بریتین لە: نەفرۆشتنی فڕۆکەی F35 بە تورکیا، پابەندکردنی تورکیا بە دانی بەهای 100 فڕۆکەی F35 بە ئەمریکا، سەپاندنی سزای ئەمریکا و هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) بەسەر تورکیا.
لە ساڵی 2017، ئەنقەرە رێککەوتنێکی لەگەڵ مۆسکۆ واژۆ کرد بۆ کڕینی سیستەمی S400، کە پێشکەوتووترین سیستەمی دژە مووشەکی و دژە فڕۆکەیە و لە رووسیا دروست دەکرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment