ده‌وڵه‌تی یاسا داوای کۆتایی‌هاتن به‌ قه‌یرانی ناوچه‌که‌ له‌ ڕێگای ئاشتییانه‌وه‌ ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا داوا له‌ ئێران و ئه‌مریکا ده‌کات گفتوگۆ و دانووستان ده‌ست پێبکه‌ن و له‌ ڕێگای ئاشتییانه‌وه‌ کۆتایی به‌ قه‌یرانی ناوچه‌که‌ بهێنن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند: ڕۆژی سێشه‌ممه‌ فراکسیۆنی هاوپه‌یمانییه‌که‌ کۆبوونه‌وه‌یێکی به‌ سه‌رۆکایه‌تیی نووری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی ئه‌و وڵاته‌ له‌ په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ برد که‌ وه‌زیری په‌روه‌رده‌، سه‌رۆکی فراکسیۆنی هاوپه‌یمانییه‌که‌ و ژماره‌یێک په‌رله‌مانتار به‌شدارییان تێیدا کرد.

له‌ به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه‌: له‌ میانی کۆبوونه‌وه‌ی فراکسیۆنی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ په‌رله‌مان هه‌ندێک بابه‌تی سیاسی و ئه‌منیی عێراق، ڕه‌شنووسی یاسا جۆراوجۆره‌کان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌م وڵاته‌ و کێشه‌کانی به‌رده‌م ناوچه‌که‌ به‌ بۆنه‌ی ناکۆکیی نێوان ئه‌مریکا و ئێران خرانه‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌.

هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ به‌یاننامه‌که‌یدا ته‌ئکید له‌سه‌ر ڕوانگه‌ی خۆی هاوپه‌یوه‌ند به‌ قه‌یرانی ئێستا له‌ ناوچه‌که‌ ده‌کاته‌وه‌ و داوا له‌ ئێران و ئه‌مریکا ده‌کات گفتوگۆ و دانووستان ده‌ست پێبکه‌ن و بۆ کۆتایی‌هێنان به‌ ناکۆکییه‌کانیان ڕێگای ئاشتییانه‌ بگرنه‌به‌ر.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی به‌غداد ئه‌لیه‌وم

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53848

Your Comment

You are replying to: .
captcha