9 پەنابەری کورد لە زیندانەکانی تورکیا ئازاد کران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ژماره‌یێک كۆچبه‌ری‌ عیراقی له‌زیندانه‌كانی توركیا ئازاد ده‌كرێن، سه‌رۆكی ده‌زگای لووتكه‌ بۆ كاروباری په‌نابه‌رانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "سه‌رجه‌میان كوردن".

کوردپرێس:

ده‌زگای لووتكه‌ بۆ كاروباری په‌نابه‌ران ئاشكرای كردووه‌، دوای ڕاگرتنیان بۆ زیاتر له‌مانگێك، نۆ په‌نابه‌ری عیراقی له ‌زیندانه‌كانی توركیا به‌هاوكاریی نوێنه‌ری ده‌زگای لووتكه‌ بۆ كاروباری ئاواره‌و په‌نابه‌ران له‌ توركیا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆچبه‌رانی توركیا، ده‌ست كرا به‌ڕێكاره‌ یاساییه‌كان به‌مه‌به‌ستی ئازادكردنیان.

بڕیاریشه‌ ڕۆژی 21ی ئایار واته‌ ئه‌مڕۆ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ كه‌ له ‌توركیان ئازاد بكرێن، ئه‌وانه‌شی‌ خوازیارن بگه‌ڕێنه‌وه‌ عێراق و هه‌رێم، هاوكارییان ده‌كرێت له‌ زوو ڕایی­كردنی مامه‌ڵه‌كانیان.

ئاری جه‌لال سه‌رۆكی ده‌زگای لوتكه‌ به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ كه‌یسی هه‌ر نۆ كۆچبهرە‌كه‌ كۆتایی هاتووه ‌و ئازاد كراون سه‌رجه‌میشان كوردن".

News Code 53834

Your Comment

You are replying to: .
captcha