به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نزیکه‌ی 400 کۆنگرێسمانی ئه‌مریکا له نامه‌یێکدا داوایان له سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته کردووه که سیاسه‌ت و ستراتێژییێکی یه‌کپارچه له سووریا بگرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری مه‌ترسیی گرووپه تیرۆریستییه‌كان ببێته‌وه كه هه‌ڕه‌شه له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مریکا و نزیكترین هاوپه‌یمانه‌كانی واشنتۆن ده‌كه‌ن.
له ساڵی 2014وه هێزی کوردی سووریا هاوکارییێکی سه‌ربازیی زۆری له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا له سووریا بووه به جۆرێک که هێزی وشکانیی ئه‌و وڵاته له شه‌ڕی داعش دێته ئه‌ژمار به‌ڵام ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندووه هێزه‌کانی له سووریا ده‌کشێنێته‌وه که ئه‌گه‌ر کارێکی وا ئه‌نجام بدات ئه‌گه‌ری هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر کوردی سووریا که نزیکه‌ی یه‌ک له‌سه‌ر چواری خاکی سووریایان به‌ده‌سته‌وه‌یه زیاتر ده‌بێته‌وه.
له نامه‌ی کۆنگرێسمانه‌کانی ئه‌مریکا بۆ دۆناڵد تره‌مپ هیچ ئاماژه‌یێک به کورد که هاوپه‌یمانی نزیکی ئه‌مریکا له سووریا بوون نه‌کراوه به‌ڵکوو ته‌ئکید له‌سه‌ر دابینکردنی ئاسایشی ئیسرائیل و به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ نفووزی ڕووسیا و دیکه‌ی ڕکابه‌ره‌کانی ئه‌مریکا له سووریا کراوه‌ته‌وه.
له‌م نامه‌یه‌دا که له ماڵپه‌ڕی کۆنگرێسی ئه‌مریکادا بڵاو کراوه‌ته‌وه پێشنیازگه‌لێک بۆ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ نفووزی ڕکابه‌رانی ئه‌مریکا له سووریا له‌وان ڕووسیا ئاراسته کراون.
له نامه‌که‌دا کۆنگرێسمانه‌کان ئه‌مریکا نیگه‌رانیی خۆیشیان ده‌ربڕیوه له‌وه‌ی که ڕووسیا سیسته‌می به‌رگریی S-300ی ڕاده‌ستی حکوومه‌تی سووریا کرده‌وه و ده‌یهه‌وێت ماوه‌یێکی درێژخایه‌ن له سووریا بمێنێته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment