بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی هەینی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر پەیامێکی بڵاو کردوەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە ئەو دەستپێشخەرییە سیاسییەی کراوە بۆ تێپەڕاندنی دۆخی چەقبەستویی سیاسیی و دەستوری بەرز دەنرخێنن، ئەرکی ئێمەش ئەوەیە پشتیوانی لە هەوڵە نیشتیمانییەکان بکەین بۆ گەیشتن بە مافە دەستورییەکان.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە، پشتیوانی لە هەوڵە نیشتیمانییەکان دەکات بۆ ئەوەی دەست بکرێت بە هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەتێکی بەتوانا بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات و خزمەتکردنی هاوڵاتیان.
شایانی باسە شەوی رابردوو موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بەتەلەفۆن قسەی لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم کرد و نووسینگەکەشی رایگەیاند، لەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەدا چەند دۆسیەیەکی "گرنگ" کە پەیوەندیداربوون بەدۆخی عێراق تاوتوێکراون.
Your Comment