به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌وی ڕابردوو 19ی ئایاری 2019 بۆ چه‌نده‌مین جار له چه‌ند گوند و ناوچه‌یێكی نێوان شارۆچكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان و شارۆچكه‌ی خانه‌قین و شاره‌دێی جه‌له‌ولای ناسراو ئاگر له ده‌غڵودان و زه‌وی و زاری جووتیارانی کورد به‌ر دراوه.
له‌مباره‌وه ژماره‌یێک له جووتیارانی ناوچه‌ی "شێخ باوه"ی نێوان كه‌لار و خانه‌قین به (باس‌نیوز)یان ڕاگه‌یاند: "شه‌وی ڕابردوو له‌لایه‌ن که‌سانی نه‌ناسراوه‌وه ئاگر له زه‌وی و ده‌غڵودانی جووتیاران به‌ر دراوه و زیانی زۆری مادیی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه".
هاوکات ڕائید سمكۆ عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی "كوڵه‌جۆ"ی سه‌ر به ئاسایشی گه‌رمیان بۆ (باس‌نیوز) هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و گوتی: ئه‌وان نزیک له ناوچه‌كه‌ن به‌ڵام ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئاگری گرتووه له نێوان كه‌لار و جه‌له‌ولایه و له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه".
هه‌روه‌ها نیعمه‌ت عه‌لی گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانیی گه‌رمیان بۆ (باس‌نیوز) گوتی: " ئێستا ده‌غڵودانی سنووری گونده‌كانی "خه‌یال و غه‌یدان" ده‌سووتێت و تیمه‌كانمان چوونه‌ته ئه‌و گوندانه بۆ خامۆش كردنی و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه".
شایانی باسه ناوچه‌ی شێخ باوه له نێوان قه‌زای كه‌لار و شارۆچکه‌ی جه‌له‌ولا به‌پیتترین ناوچه‌ی كشتوكاڵیی سنووری گه‌رمیان دێته ئه‌ژمار.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment