له‌زگه‌یێکی زیره‌ک جه‌سته‌ له‌ هه‌ستکردن به‌ گه‌رما و سه‌رما ده‌پارێزێت

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- زانایان له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌زگه‌یێکی زیره‌کیان دروست کردووه‌ که‌ ده‌خرێته‌ سه‌ر پێست و واده‌کات جه‌سته‌ی مرۆڤ له‌ پله‌یێکی گه‌رمیی مامناوه‌ندیدا بمێنێته‌وه‌ به‌ جۆرێک هه‌ست به‌ سه‌رما و گه‌رما نه‌کات.

کوردپرێس:

ماڵپه‌ڕی "تیک ئیکسپلۆر"ی ئه‌مه‌ریکی ئاماژه‌ی به‌وه ‌کردووه‌ که‌ ئه‌و له‌زگه‌یه‌ له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک زاناوه‌ له‌ زانکۆی کالیفۆرنیا له‌ شاری سان دێیگۆ داهێندراوه‌ و مه‌به‌ستیان له‌ دروست کردنیشی ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ بتوانن جه‌سته‌ گه‌رم بکه‌نه‌وه‌ یان فێنکی بکه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ پله‌یێکی گه‌رمیی نموونه‌ییدا بمێنێته‌وه‌.

ئه‌و ئامێره‌ که‌ ڕووبه‌ره‌که‌ی پێنج سانتیمه‌تر ده‌بێت وه‌ک ڕێکخه‌ری پله‌ی گه‌رمی جه‌سته‌ کار ده‌کات و ده‌توانرێت له‌ ماڵه‌وه‌ یان له‌ شوێنی کار و ته‌نانه‌ت له‌ کاتی جووڵه‌شدا به‌کار بهێندرێت.

ئه‌و گرووپه‌ ئه‌مریکییه‌ باسیان له‌وه‌ش کردووه‌ که‌ ئه‌م ئامێره‌ پاترییێکی نه‌رمی تێدایه‌ که‌ توانای نووشتانه‌وه‌ی هه‌یه‌ و یارمه‌تیده‌ره‌ له‌ دروست کردنی وزه‌ی پێویست بۆ ئامێره‌که‌ تا بتوانێت جه‌سته‌ گه‌رم بکاته‌وه‌ یان فێنکی بکاته‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ پرۆفیسۆر ڕینکۆن چن سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌که‌ وتی: ئه‌م جۆره‌ ئامێرانه‌ ده‌کرێت پله‌ی گه‌رمی جه‌سته‌ باشتر بکه‌ن له‌ که‌شی گه‌رم یان سارددا.

له‌لایێکی دیکه‌وه‌ دکتۆر‌ ساهنلی هۆنگ که‌ به‌شدار بووه‌ له‌ توێژینه‌وه‌که‌دا وتی: له‌زگه‌یێکی بچووک که‌ ده‌توانیت له‌ژێر جله‌کانت یان له‌ سه‌ر جله‌کانت دابنێیت و هه‌موو به‌شه‌کانی جه‌سته‌ت گه‌رم ده‌کاته‌وه‌ یان فێنکی ده‌کاته‌وه‌ وه‌كوو پشت، مل، قاچه‌کان و ده‌سته‌کان له‌ ماوه‌یێکی که‌مدا.

له ‌کاتی به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌م ئامێره‌دا زانایان کردیانه‌ ناو شریتێکه‌وه‌ که‌ ده‌توانرێت به‌هۆیه‌وه‌ له‌ مه‌چه‌ک بکرێت و بینیان له‌ ماوه‌ی دوو خوله‌کدا پله‌ی گه‌رمیی جه‌سته‌ی دابه‌زاند و له‌ هه‌ستی گه‌رمابوون ڕزگاری کرد.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53796

Your Comment

You are replying to: .
captcha