عێراق داهاتی مانگانه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئاشکرا کرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاشکرای کرد که ئه‌م وڵاته‌ له‌ مانگی ڕابردوودا سێ ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ کردووه‌ که‌ داهاته‌که‌ی له‌ نێوان شه‌ش بۆ حه‌وت ملیار دۆلاردایه‌.

کوردپرێس:

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌ ڕاگه‌یێندراوێکدا ڕای‌گه‌یاند: قه‌باره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له‌ ڕێگه‌ی به‌نده‌ره‌کانی که‌نداوی عه‌ره‌بییه‌وه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ سێ ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل له‌ ڕۆژێکدا.

له‌ ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا داهاتی مانگانه‌ی نه‌وتی عێراق له‌ نێوان شه‌ش بۆ حه‌وت ملیار دۆلار خه‌ملێندراوه‌.

وه‌زاره‌ته‌که‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کردووه‌ که‌ له‌ به‌نده‌ری جه‌یهانی تورکیاوه‌ ڕۆژانه‌ نزیکه‌ی 250 هه‌زار به‌رمیل له‌ کێڵگه‌ نه‌وتییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و باکووری عێراقه‌وه‌ هه‌نارده‌ کراوه‌.

زیادبوونی داهاتی نه‌وت له ‌کاتێکدایه‌ خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌کانی عێراق له‌ ئاستێکی خراپدایه‌ و ڕۆژانه‌ش ڕێژه‌ی بێکاری له‌ وڵاتدا زیاتر ده‌بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53785

Your Comment

You are replying to: .
captcha