هیچ شه‌ڕێک له‌ نێوان ئێران و ئه‌مریکا ڕوو نادات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ته‌ئکید ده‌کاته‌وه‌: ئه‌و دۆخه‌ شڵه‌ژاوه‌ی له نێوان ئێران و ئه‌مریکادا هه‌یه‌ هه‌مووی هه‌ڕه‌شه‌یه‌ و هیچ هێرشێکی سه‌ربازی ڕوو نادات.

کوردپرێس:

د. ناسر یوسف ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "ئه‌و دۆخه‌ی له ‌ناوچه‌كه‌دا‌ هه‌یه‌ هه‌مووی هه‌ڕه‌شه‌یه‌ به‌ڵام هیچ هێرشێكی سه‌ربازی ڕوو نادات و ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت پاڵه‌په‌ستۆی سه‌ر ئێران زیاد بكات."

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات: "جگه‌ له ‌زیادكردنی فشار، ئه‌مریكا نیازی وایه‌ به‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ بكات، له ‌ڕێگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانیشیه‌وه‌ ده‌یه‌وێت به ‌وڵاتانی دۆستی خۆی بڵێت ده‌یانپارێزێت، له ‌هه‌مان كاتیشدا هه‌ر وڵاتێک زیان به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بگه‌یه‌نێت لێی قبووڵ ناكات".

د. ناسر كه‌ ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتیشه‌ ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ که‌ هیچ مه‌ترسییێكی ڕوودانی شه‌ڕ هه‌بێت و ئاشكراشی ده‌كات: "هیچ شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یێک ڕوو نادات، ئه‌مریكا ئاماده ‌نییه‌ شه‌ڕ له ‌ناوچه‌كه‌ هه‌ڵبگیرسێنێت ته‌نانه‌ت ناوخۆی ئه‌مریكاش ئاماده‌ نییه‌ بۆ شه‌ڕ".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ جه‌خت ده‌كاته‌وه‌: "ناوچه‌كه‌ش له‌بار نییه‌ بۆ شه‌ڕ به‌ڵام ئه‌مریكا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی ده‌پارێزێت و ده‌یه‌وێت مه‌رجی زیاتر به‌ سه‌ر ئێراندا بسه‌پێنێت و ناچار به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆی بكات".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53739

Your Comment

You are replying to: .
captcha