هه‌واڵی كۆچی دواییی هاوسه‌ری ئایه‌توڵڵا سیستانی ڕه‌ت کرایه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئیداره‌ی ته‌ندروستیی پارێزگای نه‌جه‌ف هه‌واڵی میدیا و تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له‌سه‌ر کۆچی دواییی هاوسه‌ری ئایه‌توڵڵا سیستانی ڕه‌ت کرده‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 17ی ئایاری 2019 ڕه‌زوان كه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئیداره‌ی ته‌ندرستیی پارێزگای نه‌جه‌ف به ‌سۆمه‌ریه‌نیووزی ڕاگه‌یاندووه: "ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر كۆچی دواییی هاسه‌ری ئایه‌توڵڵا سه‌ید عه‌لی سیستانی بڵاو كراونه‌ته‌وه‌ دوورن له ‌ڕاستییه‌وه‌."

ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ به‌یانیی ڕۆژی هه‌ینی له ‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و چه‌ند میدیایێكی عێراقی هه‌واڵی كۆچی دواییی هاوسه‌ری ئایه‌توڵڵا سیستانی بڵاو كرایه‌وه‌.

هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ی خۆجێییش له‌وباره‌وه‌ ئیدعایان کرد که‌ هاوسه‌ری ئایه‌توڵڵا سیستانی به‌ بۆنه‌ی خراپبوونی باری ته‌ندروستییه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ کراوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53733

Your Comment

You are replying to: .
captcha