١١ ئازار ٢٠٢٢ - ١٤:٥٩
نێچیرڤان بارزانی گەیشتە تورکیا

بەشی تورکیا- نێچيرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمی کوردستان بەمەبەستى به‌شدارى له‌ کۆڕبه‌ندی ديپلۆماسيى ئانتاليا گەیشتە تورکیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ بانگهێشتى فه‌رمى گه‌يشته‌ توركيا و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتانى جيهان، به‌شدارى له‌ كار و چالاكييه‌كانى کۆڕبه‌ندی ديپلۆماسيى ئانتاليادا ده‌كات.

له‌ په‌راوێزى کۆڕبه‌نده‌که‌دا كه‌ تا يه‌كشه‌ممه‌ 2022/3/13 ده‌خايه‌نێت، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ گفتوگۆ ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كان و بابه‌تى هه‌نووكه‌يى، چه‌ند ديدار و كۆبوونه‌وه‌يه‌ک ئه‌نجام ده‌دات.

News Code 5372

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha