بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتیی پەرلەمان لە ماوەی دوو ڕۆژدا وردبینیی لە سیڤیی پاڵێوراوەکان دەکات و دواتر ئاڕاستەی وەزارەتی داد و ناوخۆی دەکات لەدوای وردبینی، دواتر ناوەکان دەگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان و ناوی هەر پاڵێوراوێکی تێدا نەبێت دەتوانێت تانە لە بڕیارەکەی دادگا بدات.
تا ئێستا ئەو کاندیدەی کە یەکلایی بووەتەوە و سێ حزب پاڵپشتیی دەکات نێچیرڤان بارزانییە و کاندیدی پارتی و یەکێتی و گۆڕانە، بەڵام چوار کاندیدەکەی دیکە وەک کە بریتین لە ، کە بریتین لە فەرهاد پیرباڵ و ڕێبوار خۆشناو و ئومێد پاڵانی و بەکر دەربەندی خۆیان ڕایانگەیاندووە بە شێوەی سەربەخۆ خۆیان کاندید کردووە و چاوەڕوانی دەنگی پەرلەمانتاران دەکەن.
فراکسیۆنی نەوەی نوێ ئاماژە بەوە دەکات، دەنگ نادەن بە هیچ یەکێک لەو کەسانەی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم کاندید کردووە.
پێشتریش هەریەکە لە فراکسیۆنەکانی کۆمەڵ و یەکگرتووی ئیسلامی ڕایانگەیاند کاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم نابێت و دەنگیش بە کاندیدی هاوبەشی پارتی و یەکێتی و گۆڕان نادەن.
بڕیار وایە پەرلەمانی کوردستان لە پێش جەژنی ڕەمەزان سەرۆکێکی نوێ بۆ هەرێمی کوردستان هەڵبژێرێت و کارەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێش دەستپێبکات.
سەرچاوە: کەناڵی ئین ئاڕتی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment