به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پێشتر فه‌رمانبه‌رێکی عێراقیی کۆمپانیای ئێکسۆ‌ن مۆبیل ڕایگه‌یاندبوو که به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کۆمپانیاکه داوای له کارمه‌ندانی کردووه کێڵگه نه‌وتییه‌کانی پارێزگای به‌سره چۆڵ بکه‌ن به‌ڵام ڕۆژی چوارشه‌ممه 15ی ئایاری 2019 فه‌یاز حه‌سه‌ن نیعمه بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وت بۆ كاروباری نه‌وت ده‌رهێنان له‌وباره‌وه ڕایگه‌یاند: کۆمپانیای نه‌وتیی ئێکسۆ‌ن مۆبیل دووپاتی كردووه‌ته‌وه که كارمه‌نده‌كانیان له کێڵگه‌ی نه‌وتیی قرنهی به‌سره له سه‌ر كار به‌رده‌وامن و ئه‌وه‌ی له میدیاکاندا سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌یان بڵاو كراوه‌ته‌وه دووره له ڕاستییه‌وه.
ناوبراو باسی له‌وه کرد که به‌رپرسانی کۆمپانیای نه‌وتیی ئێکسۆ‌ن مۆبیل ته‌ئکیدیان کردووه که له كێڵگه‌ی نه‌وتی قرنهی باشووری عێراق كارمه‌ندانی كۆمپانیاكه و كارمه‌نده عێراقییه‌كان به‌یه‌كه‌وه سه‌رقاڵی جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانیانن.
هه‌روه‌ها عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌وباره‌وه جه‌ختی کرده‌وه: دابینکردنی دۆخێکی ئه‌منیی گونجاو بۆ چالاکیی کۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و پاراستنی گیانیی فه‌رمانبه‌رانیان به لامانه‌وه گرنگه هه‌ر بۆیه به هه‌ماهه‌نگیی داموده‌زگا ئه‌منییه‌کانه‌وه هه‌وڵه‌کانمان بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئه‌و بابه‌ته چڕ ده‌که‌ینه‌وه.
ناوبراو باسی له‌وه کرد که کارمه‌نده‌کانی کۆمپانیا نه‌وتییه چالاکه‌کانی عێراق له‌وان ئێکسۆ‌ن مۆبیل وه‌ک گه‌وره‌ترین کۆمپانیای نه‌وتیی ئه‌مریکا به‌ره‌وڕووی هیچ جۆره کێشه‌یێکی ئه‌منی نه‌بوونه‌ته‌وه و سه‌رقاڵی جێبه‌جێکردنی ئه‌رکه‌کانیانن.
سه‌رچاوه: سۆمه‌ریه نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment