به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ساڵی 2013 پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا عومه‌ر گونای هاووڵاتیی تورکی به تۆمه‌تی تیرۆرکردنی سێ چالاکوانی ژنی کوردی تورکیا ده‌ستگیر کرد. پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا له لێکۆڵینه‌وه‌کاندا بۆی ده‌رکه‌وت که گونای به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ده‌ستی بووه له تیرۆرکردنی ساكینه جانسز ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ی په‌كه‌كه، فیدان دۆغان نوێنه‌ری كه‌نه‌كه و له‌یلا سویله‌مه‌ز ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی گه‌نجانی كورد.
پڕۆسه‌ی لێکدانه‌وه‌ی دۆسیه‌که درێژه‌ی بوو تا ئه‌وه‌ی که ساڵی 2016 ڕاگه‌یێندرا که عومه‌ر گونای له زینداندا به بۆنه‌ی نه‌خۆشییه‌وه مردووه. دادستێنی دۆسیه‌که‌ش به بۆنه‌ی مه‌رگی تۆمه‌تباره‌وه دۆسیه‌که‌ی به کردار داخست هه‌ڵبه‌ت له‌و کاته‌دا ڕاگه‌یێندرا که ده‌زگای هه‌واڵگریی تورکیا (میت) ده‌ستی گلاوه به کوشتنی ئه‌و سێ چالاکوانه ژنه کورده.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16ی ئایاری 2019 هه‌واڵده‌رییه‌کانی فه‌ڕه‌نسا ڕایانگه‌یاند که خانه‌واده‌ی قوربانییان سه‌رله‌نوێ سکاڵایان به‌رز کردۆته‌وه و ڕه‌تیان کردۆته‌وه که دۆسیه‌كه به‌م شێوه‌یه كۆتایی پێبێت و سه‌ره‌ڕای تۆمه‌تبارکردنی ڕێکخراوی هه‌واڵگریی تورکیا (میت) وه‌ک تۆمه‌تباری سه‌ره‌کی داوای لێکۆڵینه‌وه‌ی دووباره‌یان له دۆسیه‌که کردووه.
میدیاکانی فه‌ڕه‌نسا ڕاپۆرتیان دا که دادوه‌رێکی دژه‌تیرۆری فه‌ڕه‌نسا په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه‌ی دووباره‌ی کوشتنی سێ چالاکوانی ژنی کوردی له پاریس کردۆته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment