به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه 15ی ئایاری 2019 سه‌رچاوه‌یێکی ئاگادار به سۆمه‌ریه نیووزی گوت: دواى گه‌یشتنی 4 ئه‌فسه‌ری فیدڕاڵ بۆ شوێنی ڕاسپارده‌ییه‌که‌یان له پارێزگای که‌رکووک له‌لایه‌ن چه‌ندین که‌سی نه‌ناسراوه‌وه کراونه ئامانج و گیانی خۆیانیان له‌ده‌ست دا.
سه‌رچاوه‌که که نه‌یویست ناوه‌که‌ی بدرکێندرێت ئاماژه‌ی به‌وه کرد که کوژراوان پله‌ی سه‌ربازیی ڕائید، نه‌قیب و ملازمیان بووه.
دواتر تۆڕی هه‌واڵی جه‌نگیی عێراق له ڕێگای به‌یاننامه‌یێکدا بڵاوی كرده‌وه: "له ناوچه‌ی سیلانی باشووری خۆرئاوای كه‌ركووک گرووپی تیرۆریستیی داعش په‌لاماری فیرقه‌ی قه‌ناسی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراقیان داوه که له ئه‌نجامدا چوار ئه‌فسه‌ر و هێزێکی پۆلیس كوژراون."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment