عێراق لەبارەی بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ کشانەوەی بەشێک لە کارمەندەکانی لەو وڵاتە هاتە دەنگ

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق وه‌ڵامی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای دایه‌وه‌ كه‌ داوای له‌ به‌شێک له‌ كارمه‌ندانی كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی كردبوو به‌په‌له‌ عێراق جێبهێڵن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یێكدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ دۆخی ئه‌منی له‌ عێراقدا جێگیره‌ و حكوومه‌تی عێراق له‌ په‌یوه‌ندیدایه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نێكاندا و پابه‌نده‌ به‌ ئه‌نجام دانی گفتوگۆ و دانووستان له‌ نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كاندا.

ئه‌حمه‌د سه‌حاف، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌وباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ عێراق له‌ هه‌ماهه‌نگیدایه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان و پابه‌نده‌ به‌ گفتوگۆكانی نێوان لایه‌نه‌كان و دروست كردنی هه‌لی یه‌كسان له‌ پێناوی پاراستنی دۆخی ناوچه‌كه‌.

وەزارەتی دەرەوەی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ له‌ به‌یاننامه‌یێكدا فەرمانی کرد کە فەرمانبەرە ناپێویستەکانی له‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق و كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر دەستبەجێ عێراق بەجێبهێڵن .

وەک ئاماژەیەکیش بۆ باڵیۆزخانەکەی و قونسوڵخانەی ئەمەریکیش لە هەولێر رایگەیاندوە، خزمەتگوزارییەکانی ڤیزای ئاسایی بەشێوەیێکی کاتی دەوەستن، حکوومەتی ئەمەریکی دەسەڵاتیکی دیاریکراوی هەیە بۆ پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری بەپەلە بۆ هاوڵاتییە ئەمەریکییەکان لە عێراق.

لەبەیاننەمەکە دەڵێت ئەوانەی بڕیاری چۆڵکردنەکە دەیانگرێتەوە با لەڕێگای گواستنەوەی بازرگانییەوە لە خێراترین کاتی گونجاو دا عێراق چۆڵ بکەن.

سەرچاوە: RT

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53696

Your Comment

You are replying to: .
captcha