بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15/5/2019 حه‌یده‌ر مه‌نسوور هادی، باڵیۆزی عێراق له مۆسكۆ رایگه‌یاندووه: "حكوومه‌تی عێراق بڕیاری داوه سیستمی به‌رگریی ئاسمانی خۆی به‌ھێز بكات و سیستمی مووشه‌كیی ئێس- 400 له رووسیا بكڕێت".
باڵیۆزی عێراق له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له مۆسكۆ گوتوویه‌تی: "ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به سیستمی مووشه‌كیی ئێس - 400، هیشتا هیچ نه‌خشه رێگایێک و هیچ واده و هه‌نگاوێک به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه دیاری نه‌كراوه، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق بڕیاری داوه و ده‌یه‌وێت ئه‌و سیستمه مووشه‌كییه له رووسیا بكڕێت".
سەرچاوە: سکای نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment