کوردپرێس: هاوڵاتییێکى ناوچەى بارزن دەڵێت "ئەمڕۆ فرۆکەکانى تورکیا سنوورەکانى گوندى پێندرۆیان لە ناوچەى بارزان بۆردوومان کردووە و بەهۆیەوە پیاوێکى تەمەن ٥١ ساڵ گیانی لەدەست داوە".
ئەو هاوڵاتیە خەڵکى سنوورەکەیە و لە هەولێر دادەنیشێت بەمەبەستى هێنانى گژوگیاى باهارە، بۆ دابین کردنى بژێوى ژیانى رووی کردوەتە چیاکانى سنوورەکە، بەڵام بەهۆى بۆردوومانى فڕۆکەکانەوە کوژرا.
ئەو هاوڵاتییە روونیشی کردەوە، ئەمرۆ ژمارەیێک لە هاوڵاتییانى سنوورەکە چوون تەرمەکەیان لە سوپاى تورکیا لە شوێنى بۆردوومانەکە وەرگرتووەتەوە.
سەرچاوە: میدیاکانی هەرێمی کوردستان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment