دۆسیه‌ی لابردنی حه‌سانه‌ی یاساییی 20 په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ ڕه‌وانه‌ی کۆمیسیۆنی عه‌داله‌تی په‌رله‌مان کرا

به‌شی تورکیا- دۆسیه‌ی لابردنی حه‌سانه‌ی یاساییی 21 په‌رله‌مانتاری تورکیا له‌وان 20 نوێنه‌ری پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) و نوێنه‌رێکی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا (CHP) ڕه‌وانه‌ی کۆمیسیۆنی ده‌ستوور و عه‌داله‌تی په‌رله‌مانی تورکیا کرا.

کوردپرێس:

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتووه‌ دۆسیه‌ی لابردنی حه‌سانه‌ی یاساییی 21 په‌رله‌مانتاری تورکیا له‌وان 20 نوێنه‌ری پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) و نوێنه‌رێکی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا (CHP) ڕه‌وانه‌ی کۆمیسیۆنی ده‌ستوور و عه‌داله‌تی په‌رله‌مانی تورکیا کرا‌وه‌.

ناوی په‌رله‌مانتارانی تورکیا که‌ له‌لایه‌ن ناوه‌ندی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری ئه‌و وڵاته‌ و به‌مه‌به‌ستی لابردنی حه‌سانه‌ی یاسایییان ڕه‌وانه‌ی کۆمیسیۆنی ده‌ستوور و عه‌داله‌تی په‌رله‌مانی تورکیا کراوه‌ به‌م شێوازه‌یه‌: په‌روین بوڵدان، سه‌زایی ته‌مه‌لی، له‌یلا گۆڤه‌ن، ساڵح ئایدنیز، موعزه‌ز ئۆرهان، ئه‌حمه‌د شیک، مووسا فاریس ئۆغلولاری، مێرال دانیش بشتاش، ئێبرۆ گونای، دێرسیم داغ، نۆران ئیمیر، به‌ردان ئۆزتورک، سه‌مرا گوزه‌ل، سه‌عید دده‌، درایت دیلان تاشده‌میر، ڕه‌مزیه‌ تۆسۆن، مه‌حموود تۆغرۆڵ، موراد ساریساچ، گوڵستان قلیچ قوچ یغیت، پرۆ دۆندار (په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌ ) و ساڵحه‌ سرا کادیقیل (په‌رله‌مانتاری جه‌هه‌په‌).

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هابر 7

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53688

Your Comment

You are replying to: .
captcha