بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کوردەکانی سووریا پاش کشانەوەی هێزەکانی حکوومەتی ناوەندیی ئەو وڵاتە لە ناوچە کوردنشینەکان؛ ئەو ناوچانەیان کونترۆڵ کرد و بەبۆنەی شەڕی داعشەوە و بە پشت بەستن بە یارمەتیی هاوپەیمانان نزیک لە یەک لەسەر چواری خاکی سووریایان کونترۆڵ کرد. ئەوان جگەلەوەی کە داوای سیستەمی خۆبەڕێوەبەری لەو ناوچانەدا دەکەن بەڵکوو پێشنیار دەکەن کە ئەو سیستمە لە سەرانسەری سووریا جێگیر بکرێت.
بەم حاڵەشەوە، کوردەکان دۆخێکی سەقامگیریان نییە چوونکە لەلایێکەوە تووشی هەڕەشەکانی تورکیا و حکوومەتی ناوەندیی سووریان و لەلایێکی دیکەوە گەورەترین هاوپەیمانەکەیان واتا ئەمریکا بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی لە سووریا داوە. رووسیاش کە لەسەرەتای قەیرانەکانەوە هاوڕێی کورد بووە نەیتوانییوە حکوومەتی ناوەندی ڕازی بە هاوکاری لەگەڵ کوردەکان بکات.
جان شوهولم، کارناسی پرسەکانی ڕۆژهەڵانی ناڤین باوەڕی وایە پشتگیریی ئەمریکا و ڕووسیا لە کوردەکان تەنها رەواڵەت کارییە و لە ڕاستیدا ئەوان نایانەوێت کورد ببێتە هێزێکی دەسەڵاتدار لە سووریا.
ئەم کارناسە لە یادداشتێکدا کە لە گۆڤاری لیما چارلی بڵاو کراوەتەوە دەنووسێت دێر یان زوو ئەمریکا کوردی سووریا بەجێدێڵێت چوونکە نایهەوێت تورکیا کە هاوپەیمانی ناتۆییە بە بۆنەی کوردەکانەوە وەلابنێت. ئەمریکا پێویستی بە کوردەکانی سووریا بوو تا وەکوو هێزی وشکێنی بەکاریان بێنێت. ئێستا کە شەڕی داعش ڕوولە کۆتاییە، ئەمریکا بە کشانەوەی خۆی لە سووریا بە کردا کوردەکان جێدێڵێت.
جان شوهولم جەخت دەکاتەوە ستراتێژیی رووسیا هەمبەر کوردەکانی سووریا وەکوو ستارتێژیی ئەمریکایە. مۆسکۆ نایەوێت وەکوو پێشوو کوردەکان لە باکووری سووریا دەسەڵاتیان بەدەستەوە بێت. جگە لەوەی کە دیمەشق کە هاوپەیمانی رووسیایە نایەوێت هێزێکی بەرهەڵستکار باکووری سووریا کونترۆڵ بکات.
کارناسی پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامگیرییەکەی ئەوەیە کە ئەکتەرانی سەرەکی لە سووریا واتا ئەمەریکا، رووسیا، تورکیا و دیمەشق ئامادەبوونی هێزە کوردەکان لە باکووری سووریا لە بەرژەوەندیی خۆیاندا نابینن بۆیەش کوردەکانی سووریا ڕووبەڕووی ئەنجامێکی خراپ دەبنەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment