تورکیا ژماره‌ی هێزه‌کانی له‌ ئیدلب زیاتر ده‌کاته‌وه‌

به‌شی تورکیا- پاش به‌رزبوونه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه‌ له‌ باشووری ئیدلب و ناوچه‌ی حه‌ما و هێرشی تۆپخانه‌یی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی جێگیربوونی هێزه‌کانی سوپای تورکیا له‌ ئیدلب هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و وڵاته‌ بڕیاری داوه‌ ژماره‌ی هێزه‌کانی له‌ ئیدلب زیاتر بکاته‌وه‌.

کوردپرێس:

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی هێزی چه‌کداری تورکیادا ده‌ست که‌وتوون پاش به‌رزبوونه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه‌ له‌ باشووری ئیدلب و ناوچه‌ی حه‌ما و هێرشی تۆپخانه‌یی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی جێگیربوونی هێزه‌کانی سوپای تورکیا له‌ ئیدلب هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و وڵاته‌ بڕیاری داوه به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ یه‌که‌ سه‌ربازییه‌کانی له‌ شاری ستراتێژیکی ئیدلبی باکووری سووریا‌ ژماره‌ی هێزه‌کانی له‌و ناوچه‌یه‌ زیاتر بکاته‌وه‌.

ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا له‌سه‌ر ئیدلب زاڵه‌ پۆتانسییه‌لی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ شه‌پۆلێکی نوێ له‌ په‌نابه‌ری په‌ره‌پێبدات له‌م ڕووه‌وه‌ سه‌ره‌ڕای له‌به‌رچاوگرتنی 3.5 ملیۆن هاووڵاتیی سڤیل له‌و ناوچه‌یه‌ هێزه‌کانی سوپای تورکیا ده‌یانهه‌وێت به‌ستێنی که‌م‌کردنه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه‌ له‌ ئیدلب بڕه‌خسێنن هه‌ر بۆیه‌ سوپای تورکیا ژماره‌ی هێزه‌کانی له‌ ئیدلب زیاتر کردووه‌.

شایانی باسه‌؛ ڕۆژی 4ی ئایاری 2019 هێرشێکی تۆپخانه‌یی بۆ ده‌وروبه‌ری بنکه‌ی 10ی سوپای تورکیا له‌ ئیدلب ئه‌نجام درا که‌ به‌ مه‌به‌ستی چاودێری له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی ئاگربڕ له‌و شاره‌ دامه‌زرێندراوه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هابر 7

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53663

Your Comment

You are replying to: .
captcha