کوردپرێس: ئه‌نوه‌ر تاهیر جێگری لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بهSNNی راگه‌یاند: "وه‌ک لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌گه‌ڵ به‌شی یاسایی زانكۆی جیهان پرۆژهیێكمان ئاماده كردووه تایبه‌ت به لامه‌ركه‌زیه‌ت و هه‌مواری یاسای ژماره 3ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، بڕیاره پێداچوونه‌وه‌ی كۆتایی پێدابكهین و له 21ی ئه‌م مانگه‌ش رایبگهیێێنین".
ئه‌نوه‌ر تاهیر وتیشی: "ئامانجمان له پرۆژه‌كه هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و به‌رجه‌سته‌كردنی لامه‌ركه‌زیه‌ته بۆ پارێزگاكان، بۆئه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان له‌وه‌ی هه‌یه زیاتر كه‌ڵه‌كه نه‌بن و دادپه‌روه‌ری به‌رجه‌سته‌بێت".
ناوبراو ده‌شڵێت: پرۆژه‌كه ده‌ده‌ین به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بۆئه‌وه‌ی له په‌رله‌مانه‌وه بكرێته یاسا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment